كاربه‌ده‌ستانی وه‌ڵایه‌تی نه‌نگه‌رهار له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، هێرشێكی خۆ كوژی له ناوه‌نده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئێلكترونیكی له ناوچه‌ی سێهه‌می شاری جه‌لال ئاباد ناوه‌ندی وه‌ڵایه‌تی نه‌نگه‌رها ڕوویدا.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه ١٢ كه‌س له‌وانه چه‌ندین منداڵ بریندار بوون. شایانی باسه به‌دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه، ده‌نگی ته‌قه كردن له شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌بیسرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تالبان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستوو. ئه‌م گرووپه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئیزنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له مانگی سێپتا‌مبر له ئه‌م وڵاته نادات.