شۆرای ڕێكستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی نه‌وت له ڕێكه‌وتی ١١ی ڕێبه‌نداندا به‌یانییه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه له‌ژێرناوی “بۆ خواستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان یه‌كگرتووانه هه‌نگاو هه‌ڵگرین”.
له‌م به‌یانییه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه به خه‌باتی شكۆداری مامۆستایان كه به‌شێكی بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مووچه‌یه، نووسراوه:
ئێمه وه‌ك شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت ژێر به‌یانییه‌ی ٦ ڕێكخراوی كرێكاری و ئه‌و به‌یانییه گشتییه‌ی كه ٣٦ واژۆكاری هه‌یه و هه‌ر به‌یانییه‌یه‌كی تر كه له‌م پێناوه‌دا بێت واژۆ ده‌كه‌ین و ته‌ئكید ده‌كه‌ین كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی قیمهتهكان و په‌ره‌سه‌ندنی خۆفناكی ڕێژه‌ی ته‌وه‌رۆم، حه‌قده‌ستی هیچ كرێكار و هیچ مووچهگرێك نابێ له مانگدا كه‌متر له ١٦ ملیۆن تمه‌ن بێت”.
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانیی تاران و ده‌ورووبه‌ر – سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په – ناوه‌ندی پیشه‌یی مامۆستایانی ئیسلامشار – گرووپی یه‌كیه‌تیی خانه‌نشینكراوان – كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان – كۆمیته‌ی په‌یگیریی پێكهێنانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی ئێران له ١٧ی مانگی به‌فرانباردا بهیانییهیهكیان له‌سه‌ر سایته‌كان پۆست كرد. سه‌ردێڕی ئه‌م به‌یانییه‌یه به‌م شێوه‌یه:
“به‌یانییه‌ی هاوبه‌شی ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، خانه‌نشینكراوان و مامۆستایان سه‌باره‌ت به دیاریكردنی حه‌قده‌ستی ١٤٠١”
واژۆكارانی ئه‌م به‌یانییه‌یه وێڕای به‌ڕه‌سمی ناسینی دژوار و گرینگ بوونی خه‌بات به ئامانجی دیاریكردنی حه‌قده‌ست و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گشتیی باقیی حه‌قده‌سته‌كان بۆ ساڵی داهاتوو، بڕیاری خۆیان بۆ به‌شداریكرنی چالاكانه ڕاگه‌یاند.
ئه‌وان به درووستی ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له ئێران له ماوه‌ی پتر له ٤٠ ساڵدا شایه‌دی هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رچاو و به‌رده‌وامی توانای كڕینی كرێكاران و له هه‌مان حاڵ‌دا كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌رینی سه‌روه‌ت و سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌داران و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نجوومیی داهاتی چینه داراكان به‌گشتی بوون.
به‌شوێن ئه‌م به‌یانییه‌یه‌دا بیست و شه‌ش ڕێكخراو و گرووپی كرێكاری و ده ژن و پیاوی چالاكی كرێكاری له ڕێكه‌وتی ٧ی ڕێبه‌نداندا “به‌یانییه‌یه‌كی گشتییان له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكهمی حهقدهستهكانی ساڵ ١٤٠١ خسته ئیختیار بیروڕای گشتییه‌وه. له به‌یانییه‌كه‌دا به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ئاماژه به هه‌رزان و هه‌رزانتر بوونی هێزی كار له‌لایه‌ن خاوهنكاران، په‌یمانكاران و كابینه‌كان كراوه كه یه‌كێك له‌وان گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ١٤٠١ه و له‌م پێوه‌نده‌دا نووسیویانه:
“به‌شی ترسناكتری سێناریۆكه بۆ به‌ره‌و فهلاكهتی بێ‌سنوور بردنی زۆربه‌ی خه‌ڵك، له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ١٤٠١دا شاراروهیه! گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ١٤٠١ گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ته‌واوه‌ن ڕیازه‌ت كێشییه بۆ گشت خه‌ڵكی بێبه‌ش. له حاڵێكدا كه تا ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ ڕێژه‌ی ته‌وه‌رۆم به‌شێوه‌ێ ڕه‌سمی ٤٥ و چوار دههومی له‌سه‌د ڕاگه‌یه‌ندراوه، هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌دا له‌سه‌ر بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی ناسراو به “پله‌یی” به‌ڕێژه‌ی ٦ تا ٢٦ له‌سه‌د و به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ١٠ له‌سه‌دیی كارمه‌ندان و كرێكاران به ڕێكه‌وتن گه‌یشتوون. لابردنی دراوی ٤ هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌نی یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیازه‌ت كێشیی ئابوورییه كه له‌م گه‌ڵاڵه‌ی بوودجهیهدا گونجێندراوه و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی ٢٦ له‌سه‌دی، كاریگه‌ریی زیانبار له‌سه‌ر ژیانی كرێكاران و زۆربه‌ی خه‌ڵك دابنێن. ئه‌وه‌ڵه‌ن له ئاكامی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان تا ئاستی ٢٦ له‌سه‌د له به‌رامبه‌ر تهوهرۆمی ٤٥ و چوار دههومی له‌سه‌دیی به‌ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندراو تا مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠، حه‌قده‌ستی ساڵی داهاتووی كرێكار نیسبه‌ت به ئه‌مساڵ نه‌ته‌نیا ناڕواته سه‌رێ، به‌ڵكوو لانیكهمی حه‌قده‌ست ١٩ و شه‌ش له‌سه‌د دێته خوارێ! دووه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ لابردنی دراوی ٤ هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌نی به‌وته‌ی “كاربهخش”ی جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ماڵیات، كار و دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی ژووری بازرگانی، ده‌رمان لانیكه‌م ٥ به‌رابه‌ر گران ده‌بێت و بێگومان پێداویستییه‌كانی ڕۆژمه‌ڕه‌ی ژیانی خه‌ڵك زیاتر له ٥ به‌رابه‌ر گرانتر ده‌بێت”.
شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی نه‌وت له به‌یانییه‌كه‌ی خۆیدا له‌سه‌ر درووستی و موعته‌به‌ر بوونی ده‌لیله‌كانی به‌یانییه‌ی ٣٦ واژۆ ته‌ئكیدی كردووه و نووسیویه‌تی:
“ئێمه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خواستی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گه‌ڵاڵه‌كانی زیادكردنی حه‌قده‌ستی “پله‌یی” و لابردنی دراوی ٤ هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌نی له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ١٤٠١ كه له به‌یانییه‌ی گشتیی كرێكاراندا هاتووه ته‌ئكید ده‌كه‌ین و پشتیوانیی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین”.
به‌یانییه‌ی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی نه‌وت به‌مجۆره كۆتایی پێدێت:
” ئێمه هه‌موو به‌شه‌كانی كرێكاران، بانگهێشتی یه‌كگرتوویی خه‌باتكارانه له‌پێناو خواستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان ده‌كه‌ین.”
هێزی كار یه‌ك كاڵایه. حه‌قده‌ستی هێزی كار له سیستمێكی ئاسایی سه‌رمایه‌داریدا به‌پێی قیمه‌تی سرووشتی و عه‌رزه و ته‌قازا دیاری ده‌كرێت. له ڕژیمه تۆتالیتێرهكانی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئاستی حه‌قده‌ست به‌وه‌وه گرێ دراوه كه سومبهی كرێكاران چه‌نده به‌زه‌بره. سه‌رانی كۆماری ئیسلامیی سه‌رمایه له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا لانیكهمی حه‌قده‌ستیان له هێڵی هه‌ژارییه‌وه تا ئاستی هێڵی مه‌رگ بردووه. داتاكان نیشانی ده‌ده‌ن كه له ده‌وره‌ی ١٣٥٨ تا ١٤٠٠، سه‌به‌دی بژێوی خه‌رجییه‌كانی بنه‌ماڵه، ٤ هه‌زار و ٢٠٠ به‌رابه‌ر گران بووه به‌ڵام حه‌قده‌ست ته‌نیا هه‌زار و ٧٩٥ جار زیاد كراوه و ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه كه هێزی كڕینی حهقدهستوهرگران به‌هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست له ته‌وه‌رۆم، ٥٨ له‌سه‌د دابه‌زیوه. زۆر پێویسته زۆر وڵام بدرێته‌وه.
كۆماری ئیسلامی له هاوسه‌نگییه‌كی زیانبار بۆ كرێكاران توانیویه‌تی هێزی كار به‌مجۆره هه‌رزان بكات. به‌ڵام له باروودۆخی ئێستادا هاوسه‌نگیی هێز به‌قازانجی كرێكاران گۆڕاوه. خواستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست بووه‌ته خواستی گشتیی كرێكارانی ناڕازی كه ڕۆژانه و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام دژبه ده‌وڵه‌ت، خاوهنكاران و په‌یمانكاران خه‌بات ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ڕێكاری شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت واته پێكهێنانی یه‌كگرتوویی بۆ خه‌بات له‌پێناو دیاریكرنی لانیكهمی حه‌قده‌ستی ١٦ ملیۆن تمه‌ن بۆ ساڵی ١٤٠١ به‌كرده‌وه ده‌ربێت، داسه‌پاندنی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و خاوهنكاراندا مومكینه.