ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، بۆ ٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وی خۆیان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شورای ئیسلامی كار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستی پێكرد، له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌رمانان خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شورای ئیسلامی كار بوون.