ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی سوودان له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌زگای قه‌زای ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری خارتووم و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی دوو كاربه‌ده‌ستی سه‌ره‌كی ده‌زگای قه‌زایی بوون، چوونكه ئه‌م كه‌سانه له‌گه‌ڵ نیزامی حكوومه‌تی عۆمه‌ر ئه‌لبه‌شیر پێوه‌ندییان هه‌بووه. “هێزه‌كانی ئازادی و گوڕان”، هاوپه‌یمانی حیزبه‌كان و گرووپه جۆرواجۆره‌كانی پشتیوانی دیموكراسی له سوودان به ڕێپێوان خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی و دادستانی گشتی بوون.