ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ مانگی خه‌رمانان، ژماره‌كی به‌رچاو له پزیشكانی زیمبابوێ، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م وڵاته، خوازیاری ئازادیی سه‌رۆكی ئیتحادیهكهیان بوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی ئیتحادیه‌ی پزیشكان به‌دوای بانگهێشتی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كاری و كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی زیمبابوێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه زۆرێك له پزیشكانی زیمبابوێ مانگانه داهاتێكی كه‌متر له ٤٠ دۆلاریان هه‌یه و سه‌رۆكی ئه‌م ئیتحادیه پێش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، سه‌باره‌ت به باروودۆخی ناله‌باری نه‌خۆشخانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران و ڕۆژنامه نیگاران وتووێژی كردبوو. به وته‌ی ناڕازیان زۆرێك له ڕه‌خنه‌گرانی ده‌وڵه‌ت له‌وانه ڕێبه‌ری ئیتحادیه‌ی مه‌عه‌لیمان له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا له ڕفێندراون و ئه‌شكه‌نجه دراون و هێزه ئه‌منیه‌كان هۆشداریان پێداون كه له چالاكیی دژه ده‌وڵه‌تی ده‌ست هه‌ڵگرن.