کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له‌ هۆنگ كۆنگ

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌كانی

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌كانی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی هۆنگ كۆنگی، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گازفرمێسكرێژ و ماشینی ئاوپاش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازییان.

هاوكات ناڕازییان له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ هاویشتنی بۆمبی ده‌ستی. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌رمانان به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ ناڕازییان به‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی تاوانباران به‌ چین له‌ ناوه‌ندی شاری هۆنگ كۆنگ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێگیركردنی دێمۆكراسی بوون. شایانی باسه‌، زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران “چه‌تری كراوه‌”یان به‌ ده‌سته‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ هێمای ناڕه‌زایه‌تیی سیاسی له‌ هۆنگ كۆنگ دێته‌ ئه‌ژمار.