به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه چه‌پ و ئازادیخوازه‌كان له یونان بۆ پشتیوانی له كرێكارانی هه‌فت ته‌په هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری ئاتێن پێته‌ختی ئه‌م وڵاته و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، خۆپیشانده‌ران له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌رچوونی حوكمی قورس له‌دژی حه‌وت كه‌س له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌وانه” ئیسماعیل به‌خشی، سپیده قولیان، ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد، ئه‌میر ئه‌میرقولی پوور، محه‌ممه‌د خونه‌یفه‌ر، عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی و ساناز ئه‌ڵڵایاری” و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام و دا و له‌ئاست ئه‌م حوكمه نا دادپه‌روه‌رانه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوكمانه و هه‌روه‌ها ئازادكرانی ده‌ستبه‌جێ ئه‌وان و سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسیی له ئێران بوون.