سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی زیاتر له سێ ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تای سهرنهگرتووهكهی توركییه، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌روا به‌رده‌وامه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و كوده‌تایه زیاتر له ٢٥٠ كه‌س گیانی له‌ده‌ست دابوو و ٢٢٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندارببوون. ده‌وڵه‌تی توركییه بزووتنه‌وه‌ی گوله‌نی به هۆكاری ئه‌م كوده‌تایه ناوبردووه و خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوبراو بووه. له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا به ده‌یان هه‌زار كه‌س له توركییه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر یاخود له‌سه‌ر كار وه‌لانراون. هه‌واڵنێری ڕوویتێرز، ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر زاری ڕاگه‌یه‌نه‌ره مهحهللییهكانی توركییه ڕاگه‌یاندووه كه حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٢٣ كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌ش، له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ركراوه. ڕویتێرز ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی له توركییه به زیاتر له ٧٧ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندووه.