به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٩ كه‌س له ئه‌ندامانی گرووپی “هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌خلاقی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان” به كۆبوونه‌وه و خاڵی كردنی چه‌ندین سه‌تڵی هه‌ڵگری مه‌وادی شیمیایی، له‌ئاست مه‌ترسییه‌كانی سه‌نعه‌تی چه‌رم هوشداریان دا.
ناڕازییان ئه‌م كاره‌یان هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ی “مۆد” له له‌نده‌ن ئه‌نجام داوه و داوایان له برنده ناسراوه‌كان كردووه كه كه‌ڵك وه‌رگرتن له چه‌رم له به‌رهه‌مه‌كانیان لابه‌رن یان كه‌می كه‌نه‌وه. چالاكانی ژینگه‌پارێز له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه سه‌نعه‌تی مۆد گیرۆده‌ی مه‌وادی شیمیاییه. ئه‌وان هه‌روه‌ها چه‌ندین جار به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر له شاره‌كانی دیكه‌ی جیهان، خوازیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كردنه‌ی پیشانگا و فرۆشتنی ئه‌و جۆره جلوبه‌رگانه بوون كه تێیاندا پێستی ئاژه‌ڵان به‌كارهێنراوه.