وەزارەتى خەزێنەى ئامریکا رایگەیاندووه، بە تۆمەتى هاوکاریکردنى چەند حزب و گروپێکى چەکداریی سزاى داراییان بەسەر ١٥ شیركه‌تی بازرگانى تورکییه‌دا سەپاندووە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، لە هەردوو شارى ئێستانبوڵ و ئیزمیرى تورکییه، بە تۆمەتى هاوکاری کردنى و ناردنى چەندین ملیار دۆلار وەکو هاوکارى دارایی بۆ حزبوڵڵا و بزوتنەوەى حەماس و سوپاى قودسى ئێران و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕى زێڕ بە دراون سزای داراییان بەسەر چەند شیركه‌تی بازرگانێکدا سەپاندووە. پێشتر له‌مه ئامریکا سزاى دارایی بەسەر چەندین شیركه‌تی بازرگانیدا بە تۆمەتى هاوکاریکردنى له‌گه‌ڵ داعش سه‌پاندبوو.