به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان هێرشی مووشه‌كی كرده سه‌ر پێگه‌كانی حه‌ماس له لێواری غه‌ززه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل، ئه‌مانج له‌م هێرشه، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له حه‌ماس بووه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌م هێرشه مووشه‌كییه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌دوای هێرشی ڕاكێتی حه‌ماس بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئیسڕائیل، هێرشی كردبووه سه‌ر بنكه‌كانی حه‌ماس له لێواری غه‌ززه.