ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی سێ شیركه‌تی هێپكۆ، ئازه‌ر ئاب و واگن پارس له ئه‌راك، له رێگه‌ی كۆبوونهوهیهكهوه به كاربه‌ده‌ستان ماوه‌ی ١٠ ڕۆژیان فۆرسهت دا تا كێشه‌ی مالیكییهتی ئه‌م شیركه‌تانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ئوستانداری مه‌ركه‌زی ڕایگه‌یاندووه، كه شیركه‌تی واگن پارس به شیركه‌تی مه‌پنا ده‌سپێردرێ و وه‌زعییه‌تی شیركه‌تی ئازه‌ر ئاب به پێی پێداچوونه‌وه‌ی تیمه‌كانی كارشناسی له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا دیار ده‌كرێ. به‌دوای دا سه‌پاردنی هێپكۆ به شیركه‌تی مه‌پنا له ده‌ستووری كاردا ده‌بێ. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، كرێكارانی دوو كارخانه‌ی هێپكۆ و ئازه‌ر ئاب له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخستنی حهقدستهكان، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كار و بیلاته‌كلیفی كارخانه و ڕاگرتنی كارخانه‌كه، له شه‌قامه‌كانی شاری ئه‌راك رێپێوانیان كرد و ده‌ستیان به مانگرتن دا.