سەرۆک ئەرکانی سوپای وێنزۆئێلا بڵاوکردنەوەی ١٥٠ هەزار سەربازی لەسەر سنووری نێوان ئهم وڵاته و کۆڵۆمبیا بەمەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی ڕاگەیاند.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هەفتەی ڕابردوو “نیكۆلاس مادۆرۆ” ئهڕتهشی وێنزۆئێلای خستە حاڵەتی ئامادە باشییەوە لەسەر سنووری کۆڵۆمبیا. هەروەها ڕایگەیاند ئهڕتهشی وێنزۆئێلا لەنێوان ١٠ی مانگی سێپتامبرهوه بۆ ٢٨ی هەمان مانگ مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات.