لە ساڵیادی رووداوەکانی ١١ ی سێپتامبردا، ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ژمارەیەک سەرکردایەتی سپای پاسدارانی ئێران، بزوتنەوەی حەماس، داعش و ئهلقاعێده دا سەپاند.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە كه دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فهرمانی كردووه كه سزای داریی بخرێته سەر ١٥ سەرکردەی سپای پاسداران، بزوتنەوەی حەماس و هەندێک کەسی نزیک لە رێکخراوی ئهلقاعێدە و داعش. بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی خهزێنهداری ئەمریكا، ئەو سزا نوێیانەی واشینگتۆن ئاراستەی ١٥ سەركردە و كیانی سەربە گروپەكانی وەك بزوتنەوەی حەماس و رێكخراوی قاعیدی و داعش و سوپای پاسداری ئێران كراون كە له لایهن ئهمریكاوه به تیرۆریست ناسراون.