ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئه‌نبارێكی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی “مه‌سجد سۆله‌یمان” پێنج كرێكار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی هێزی ئاگركۆژێنه‌وه بریندار بوون.
به وته‌ی شایه‌ت حاڵان، سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له به‌شی ته‌رابه‌ری ده‌ستی پێكردووه و به هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگر، ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ته به‌شه‌كانی دیكه و پێنج ئۆتۆمبێل و ئه‌نبارێكی به ته‌واوی سووتاندووه كه به هۆیه‌و شه‌ش كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.