كرێكارانی كارخانه‌ی ئازه‌ر ئابی ئه‌راك له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان سه‌باره‌ت به بیلاته‌كلیفی كاری و ژیانیان و به‌ڵێنه پووچه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، به ئیمزای توومارییهك خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی باڕودۆخی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به ئیمزای ئه‌م تووماره خوازیاری “بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سپاردنی ئازه‌رئاب به شیركه‌تی “كاوه مۆبهدل” بوون و هه‌روه‌ها خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی یه‌كێك له سه‌هامدارانی ئه‌م شیركه‌ته بوون كه بووته هۆی بێكاری زیاتر له ٧٠ له‌سه‌ده‌ی كرێكاران. ئه‌م كرێكارانه له‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌دا داوای په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، حه‌قی بیمه و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كار بۆ زیاتر له هه‌زار و ٦٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه بوون.