ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی ٣٥ كه‌س له هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په كه له ڕۆژی ١٦ی ئه‌م مانگه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه، هه‌روا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مان گرتنه‌كه‌یان. شایانی باسه، سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕایگه‌یاندووه كه كارفه‌رما به‌نیازه كه ٣٥ كه‌س له كرێكارانی به‌شی ئاژه‌ڵداری به بیانووی پێویست نه‌بوون، له‌سه‌ر كار كات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به ده‌یان كرێكاری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له لایه‌ن دادگاوه بانگ كراون و به زیندان و شه‌لاق مه‌حكووم كراون. شایانی باسه، حه‌فته‌ی ڕابردوو، دادگای ڕژیم له تاران حه‌وت كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی هه‌فت ته‌په له‌وانه “ئیسماعیل به‌خشی و محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر” سه‌رجه‌م به ١١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون.