وەزیرى تەندروستى فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه، بەهۆى کاریگەرییەکانى گەرماى ئەمساڵەوە زیاتر له هه‌زار کەس لەم وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خه‌رمانان، “ئاگنیس بوزین”، وەزیرى تەندروستى فه‌ڕانسه لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆى فرانس ئنتەرى وڵاتەکەى رایگەیاند، له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ لانیكه‌م هه‌زار و ٥٠٠ کەس بەهۆى کاریگەرییەکانى بەرزبونەوەى پلەکانى گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، کە نیوەیان تەمەنیان لە سەرو ٧٥ ساڵەوە بووە. ئاماژەى بەوەشکردووە، ژمارەى قوربانییانى گەرماى ئەمساڵ له چاو ساڵی ٢٠٠٣، ١٠ هێنده كه‌می كردووه ئه‌وه‌ش، بەهۆى گرتنەبەرى رێکارەکان و پابەندبونى هاوڵاتیانەوە بوە بە رێنماییە گشتى و پزیشکییەکان بۆ خۆپاراستن لە کاریگەرییەکانى شەپۆلەکانى گه‌رما بووه.