ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، خوێندكارانی “زانكۆی ئازاد”ی شاری تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌روه‌ی ٢٢ له‌سه‌دی شه‌هرییه‌ی ئه‌م زانكۆیه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له دوو هه‌زار خوێندكارانی ڕشته‌كانی پزیشكی ئه‌م زانكۆیه به كۆبوونه‌وه، له ئاست بهپووڵی كردنی ئاموزش، خوازیاری پێداچوونه‌وه به‌م ته‌رحه بوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، دوو هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س له خوێندكارانی زانكۆ جۆراوجۆره‌كان له ئێران، كارزارێكیان به ناوی “نه به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی شههرییهكان” خستووه‌ته ڕێ.