ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، له ئه‌نجامی ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سی له سه‌رتاسه‌ری فه‌رانسه له ٤٣هه‌مین هه‌فته‌ی خۆپیشاندانی جلیقه زه‌رده‌كان له دژی سیاسه‌ته‌كانی “ئێمانوئێل ماكرون” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، پۆلیسی شاری پاریس، ٨٩ كه‌س له خۆپیشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌رانسه، جلیقه زه‌رده‌كان ده‌یانویست له شه‌قامی شانزه لیزه كه ڕێپێوان له‌م شه‌قامه‌دا له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی فه‌رانسه قه‌ده‌غه ڕاگه‌یندرابوو، خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌به‌رن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه لانیكه‌م ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی شاری پاریس خۆپیشاندانیان كرد. شایانی باسه، گه‌وره ترین خۆپیشاندانی جلیقه زه‌رده‌كان ڕۆژی شه‌ممه له شاری “مون پلیه” له باشووری فه‌رانسه به به‌شداریی دوو هه‌زار ناڕازیی به‌ڕێوه‌چوو. پولیسی ئه‌مشاره به مه‌به‌ستی بڵاوه‌كردنی ناڕازییان له گازی فرمێسك ڕێژی ئێستفاده كردووه.