کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چالاكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی توركییه‌ و ئامریكا له‌ ناو خاكی باكووری سورییه‌

چالاكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی توركییه‌

چالاكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی توركییه‌

لە دوای رێککەوتنی ئامریكا و توركییه‌ لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام، بەرە بەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، یەکەم کاروانی هێزەکانی توركییه‌ لەگەڵ هێزەکانی ئامریكادا چونە خاکی باكووری سورییه‌وه‌‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزەکەی ئامریكا و توركییه‌ بۆ چەند کاتژمێرێک لەناوچەی “گرێ سپی” سوڕاونەتەوە و دەورەی سەربازییان ئەنجامداوە، دواتریش هێزەکەی توركییه‌ گەڕاونەتەوە سەنگەرەکانی خۆیان لە سنوری توركییه‌ و سورییه‌. ئەمەش دوای ئەوە دێت تونێل و سەنگەرەکانی هەسەدە لە گرێ سپێ لەناو بران و بەڕێوەبردنی ئه‌مشاره‌ ڕادەستی ئەنجومەنی سەربازی ناوخۆیی شارەکە کراون.