کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆ

تداوم تجمعات اعتراضی کارگران کارخانه هپکو 1

تداوم تجمعات اعتراضی کارگران کارخانه هپکو 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك بۆ چه‌ندمین جار له‌ ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان له‌ نێو ئه‌م كارخانه‌یه‌دا‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ سه‌ره‌ڕه‌ای په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان خوازیاری ڕوون بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسیان له‌گه‌ڵ سه‌هامدارانی شیركه‌ت و پێڕاگه‌یشتن به‌ سه‌رپێچییه‌كانی سه‌هامداران، ڕه‌وتی درێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌م كارخانه‌یه‌ و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاریان بوون. شایانی باسه‌، كرێكاران به‌ درێژه‌ پێدان به‌ كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.