ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، زیندانێك له باشووری ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودی كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه، سه‌دان به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م زیندانه له لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی له پارێزگای “زۆمار” له باشووری ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ١٣٠ به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌پێی لێدوانی وته‌بێژی خاچی سوور، هه‌وڵه‌كان بۆ دیتنه‌وه‌ی باقی ته‌رمه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه. شایانی باسه، به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی به‌ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودی له یه‌مه‌ن، هه‌تا ئێستا به ده‌یان هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.