ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، دادگای ڕژیم له ئه‌هواز ٤١ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی فولادی ئه‌هوازی به تومه‌تی به‌شداربوون له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاییزی ساڵی ڕابردوو بانگهێشت كرد.
“شیواندنی ئه‌منییه‌تی ئێران”، “ناڕه‌زایه‌تیی بێ موله‌ت” و وتنی دروشمی سیاسیی له هۆكاره‌كانی بانگهێشت كردنی ئه‌م كرێكارانه‌یه. له سێ ساڵی ڕابردوودا ١١٢ دووسییهی قه‌زایی بۆ ٧٢ كرێكاری ناڕازیی فولادی ئه‌هواز به‌ڕێوه‌چووه. له‌م دوایینه‌دا لانیكه‌م ١٧ كرێكاری نه‌یشكه‌ری هه‌فت تهپهیش به زیندان و شه‌لاق مه‌حكووم كراون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و فولادی ئه‌هواز له مانگی خه‌زه‌لوه‌ر و سه‌رماوه‌ز ساڵی ٩٧ ده‌ورێكی نوێ له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییان رێكخست. له كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٧ هێزه ئه‌منییه‌كان لانیكه‌م ٤٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.