به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ٦ كرێكار له شاره‌كانی “چادرملوو، ساری و تاران بوون به قوربانی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو كرێكارێكی مه‌عده‌نی سۆرب و ڕووی “گزینۆ” هه‌ڵكه‌وتوو له میحوه‌ری به‌هاباد ــ چادرلوو به‌هۆی داڕمانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌وه به سه‌ختی بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ساری له كاتی كاردا تووشی به‌رق گرتوویی هات و بریندار بوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی له كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری تاران، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی ١٢ متریه‌وه كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، دوو كرێكاری بیناسازی له كاتی بێتۆن ڕێژی بینایه‌كی نیوه‌كاره له تاران به‌هۆی خۆلێكدانی لووله‌ی ده‌زگای بێتۆن ڕێژ له‌گه‌ڵ كابلی به‌رقی فشار قه‌وی تووشی به‌رق گرتوویی هاتن و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی خۆی له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به برینداری بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره گوازرایه‌وه.