ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران مۆعه‌لیمی ئۆردونی، له كاتێكدا كه ته‌نیا چه‌ن ڕۆژی له ده‌ستپێكی ساڵی ته‌حسیلی نۆی تێپه‌ر بووه، له ناوه‌ندی شاری “ئۆعمان” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته ده‌ستیان دایه مانگرتن و خۆپیشاندان.
هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره جێگیربوون و پێشیان له رێپێوانی ناڕازییان به‌ره‌و نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری گرت، به‌ڵام مۆعه‌لیمان توانییان خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌ڕێوه به‌رن. ناڕازییان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیانن. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه پۆلیس بۆ بڵاو پێ كردنی ناڕازییان له گازی فرمێسك ڕێژ ئیستفاده‌ی كردوه. سه‌ندیكای مۆعه‌لیمانی ده‌وڵه‌تی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ له‌سه‌دی ئاستی حقووقه‌كانیان بوون. به وته‌ی رێبه‌رانی ئه‌م سه‌ندیكا به هۆی قه‌ده‌غه‌بوونی خۆپیشاندانی مۆعه‌لیمان بڕیاریان داوه كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌فته‌ی داهاتوودا له نێو مه‌دره‌سه ده‌وڵه‌تییه‌كان مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه‌به‌رن.