کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قه‌یرانی كه‌م ئاوی له‌ ئێران

قه‌یرانی كه‌م ئاوی له‌ ئێران4

قه‌یرانی كه‌م ئاوی له‌ ئێران4

ئامارەکانی کۆمپانیای بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکان دەری دەخات کە سەرەڕای پێشبینییەکانی ڕێکخراوی کەشناسی، بۆ پاییزێکی پڕبارانی ئەمساڵ، بارودۆخی بێ ئاوی لە ئێران جیددییە.

وەزیری وزەی ئێران دانی بەوەدا ناوە کە ٥٩ شار لە ئێران تووشی بێ ئاویی جیددین و وتوویەتی ئەمە تەنیا پێوەندی بە کەمی ئاو نییە، بەڵکوو بەشێکی پێوەندی بە نەبوونی کەل و پەلی پێویست بۆ گەیاندنی ئاو هەیە. بە پێی وتەی وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی، لەو ٥٩ شارە، ٢٥ شار کەمی وەبەرهێنانی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و کەمتر لە ٢٠ له‌سه‌دی پێویستی شارەکە دابین دەکەن و ٣٤ شارەکەی دیکە تەنیا ٢٠ له‌سه‌دی ئاوی پێویستی دانیشتوانی بەرهەم دێنن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی پێویست ئاو لە مەخزەن و تانکێرەکانی ئاو بوونی هەیە.  بە پێی وتەی وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی قەیرانی ئاو لە ئۆستانەکانی ئیسفەهان، بووشهێر، خوراسانی ڕەزەوی، بەلووچستان، فارس، کرمان و هۆرمزگان بەرچاوە. بە پێی ئاماری وەزارەتی نیروی ئێران، ١٦٥ شار کە ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسیان تێدا نێشتەجێیە لە دۆخی زەرد، ٦٢ شار کە ٦ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار کەسیان تێدا نیشتەجێیە لە دۆخی پرتەقاڵی و ١٠٧ شار کە ١٧ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسیان تێدا نیشتەجێیە لە دۆخی سوور دان. بە پێی ئەو ئامارە لانیکەم ٣٤ میلیۆن کەس لە خەڵکی ئێران تووشی قەیرانی بێ ئاوین.