ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خهرمانان، دوای گفتوگۆیەکی توند و ململانێی پەرلەمانتارانی بریتانیا، بڕیاردرا بە هەڵپەساردنی پڕۆژەی چونەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئۆرووپا، “بۆریس جانسۆن” سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش بەڵێنی دا، پابەند بێت بە بڕیارەکەی پەرلەمانەوە.
ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه دوای ئەوەی پلانی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆ چونەدەرەوەی بێ رێککەوتن لە یەکێتی ئۆرووپا دەنگی پێویستی نەهێناوە، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی لە وڵاتەکەی کردووە کە ئەو داواکارییەش دەنگی پێویستی نەهێناوە و رایگەیاندووە پابەند دەبێت بە بریارەکانی پەرلەمانەوە بۆ راگرتنی بریگزیت. ئهمه له كاتێكدایه كه پێشتر بڕیار بوو پەرلەمانتارانی بریتانیا بە پڕۆژە یاسایەک دەسەڵاتی چوونەدەروەی وڵاتەکەیان بەبێ رێککەوتن لە جانسۆن وەربگرنەوە و پڕۆسەی چونە دەرەوەکەش بۆ ٣١ی مانگی ژانوییه هەڵپەسێرن.