كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “ئازه‌ر ئاب”ی ئه‌راك ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له مه‌یدانی سه‌ره‌كی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه رێپێوان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی ١٤ مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی سه‌نه‌وات و جێژنانه‌ی ئه‌مساڵیان به كۆبوونه‌وه و رێپێوان له مه‌یدانی سه‌ره‌كی شاری ئه‌راك و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم وه‌ك “ئێختلاس و دزی كه‌م بێته‌وه، كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌بێت”، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.