كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی نوسینگه‌كانی سه‌هامی عه‌داله‌ت ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلێسی ڕژیم له مه‌یدانی به‌هارستانی شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی نووسینگه‌كانی سه‌هامی عه‌داله‌ت له ئۆستانه‌كانی ئێران به چوون بۆ تاران، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و ریفاهی ئیجتماعی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. خۆپیشانده‌ران له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان و دابین نه‌كردنی ئه‌منییه‌تی كاریان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و ریفاهی ئیجتماعی كۆبوونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌ركامیان ١٣ ساڵ سابقه‌ی كاریان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا داهاتووی كاریان نادیاره.