ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، زیاتر له ٧٠٠ كۆچبه‌ر کە لەهەوڵدابون بەشێوەی نایاسایی بچنە دەرەوەی توركییه له لایه‌ن هێزه‌كانی شاری ئێدرینه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
میدیاکانی توركییه بڵاویانکردووه‌ته‌وه، تیمەکانی سەر بە هێزەکانی جەندرمە، دەریاوانی و یەکەکانی پاسەوانی سنوور، زیاتر له ٧٠٠ کۆچبەریان دەستگیرکردوە کە لەهەوڵدابون بەشێوەی نایاسایی بچنە دەرەوەی وڵات. ئاماژە بەوەشکراوە، کۆچبەرەکان لە ناوچە و گوندەکانی سنوری پارێزگای ئێدیرنە، دەستگیرکراون و زۆربەی کۆچبەرەکانیش هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانی، ئەفغانستانی، پاكستانی بوون.