ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داریی شاهین شار له ناڕه‌زایه‌تیی به پایبه‌ند نه‌بوون شیركه‌تی په‌یمانكاری به به‌ڵێنه‌كانی له‌وانه بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و بارودۆخی كاریان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران پێش له لهڕێوهچوونی مۆناقسه و سپاردنی خزمه‌ت گوزاری و خاوێن كردنی شاری به كرێكاران به‌ڵێنی دابوو كه به پێی یاسا، به له‌به‌رچاو گرتنی سه‌نه‌وات، پێشینه‌ی كاری، گڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ كرێكاراندا ده‌به‌سرێ و هیچ كرێكارێك له‌سه‌ر كار ده‌ر ناكرێت. به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له‌سه‌ر كار ده‌ر كراون.