ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی سورییه دژی بوونی هێزه‌كانی “جبهه ئه‌لنه‌سره”له ده‌وروبه‌ری باشووری ئێدلێب خۆپیشاندانیان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و هه‌روه‌ها به وتنی چه‌ندین دروشم، خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێزانه له ئێدلێب بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها له دروشمه‌كانیان، پشتیوانی توركییه له تروریسته‌كان له شاری ئێدلێبیان به تووندی مه‌حكووم كرد.