٨٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌وه‌ڵی مانگی سێپتامبری ١٩٣٩ی زایینی، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی ئاڵمانی نازی هێرشی كرده سه‌ر وڵاتی له‌هێستان. ئه‌م هێرشه زۆر زوو بوو به هۆی داگرسانی گه‌وره‌ترین تێكهه‌ڵچوونی نیزامی له مێژوودا. به‌شێكی زۆر له جیهان و زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی به‌هێزی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه دڕندانه‌یه بوون. قوربانیانی ئه‌م شه‌ڕه له نێوان ٦٠ تا ٨٠ ملیۆن كه‌س به‌رئاورد كراون. له ڕۆژانی ٨ و ٩ی مانگی مه‌ی ١٩٤٥، به ته‌سلیم بوونی ئه‌رته‌شی ئاڵمان شه‌ڕ له ئۆرووپا و پاشان به بۆردۆمانی هیرۆشیما و ناكازاكیی ژاپۆن به بۆمبی ئه‌تۆمی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، شه‌ڕ له خۆڕهه‌ڵاتی دوور كۆتایی پێهات. ئه‌رته‌شی ئاڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڵین هێرشی بۆسه‌ر له‌هێستان هه‌ر چه‌شنه موقاومهتێكی تێك‌شكاند و له ماوه‌یه‌كی كورتدا فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئاڵمان هه‌موو ناوه‌نده نیزامی و مهدهنیهكانیان له وۆرشۆی پێته‌خت و ده‌ورووبه‌ری له ناوبرد. دوای داگیر كردنی له‌هێستان، جووخهكانی مه‌رگ بۆ له ناوبردنی یه‌هوودیه‌كان وهكار كه‌وتن.
ئه‌گه‌ر له ساڵه‌كانی ١٩١٤دا ئیمپراتووری ئاڵمان به بینانووی كوژرانی جێنشینی شای ئۆتریش، ئۆرووپای كرد به مه‌یدانی شه‌ڕێكی وه‌حشیانه، ئه‌مجاره‌یان ته‌نیا تهبلیغاتێكی هانده‌ر و درۆیین، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئاڵمانه‌وه ده‌بوو ڕێگاخۆشكهری هێرشه‌كه بووایه. ئه‌گه‌ر له ساڵی ١٩١٤ خه‌لك تا ڕاده‌یه‌ك بهرهوپێری شه‌ڕ ده‌ڕۆیشت، له ساڵی 193٩ و سه‌قامگیری ته‌واوی ده‌وڵه‌تی نازی، ئه‌م پێشوازیه نه‌ده‌بیندرا، هه‌ربۆیه پێویست بوو پێشوازی له شه‌ڕ به‌خێرایی له كۆمه‌ڵگادا جێگیر كرابایه.
له ڕاستیدا، به ته‌واوبوونی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، خه‌ونی ئیمپریالیسته‌كانی ئاڵمانیش بۆ دابه‌ش كردنی جیهان و گه‌یشتن به هێژمۆنی شكستی هێنا. ده‌وڵه‌تانی سه‌ركه‌وتوو له شه‌ڕی یه‌كه‌مدا، نه ته‌نیا به‌ربه‌ستی زۆریان له بوواره‌كانی سیاسی و ئابووری له ڕێكه‌وتننامه‌ی “وێرسای“دا گونجاند به‌ڵكوو زۆرێك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شای ئاڵمانیان، له ده‌ستی هێنایه ده‌رێ. هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دوای شه‌ڕی ئاڵمان، هه‌وڵیان ئه‌وه بوو كه ئاسه‌واری ئه‌م شكسته قه‌ره‌بوو كه‌نه‌وه و باروودۆخی پێش شه‌ڕ له ئاڵمان ببووژێننه‌وه. بێرتۆڵت برێشت، هۆنه‌رمه‌ند و كۆمۆنیستی وشیار، هه‌ر ئه‌و كات تووسیی كه :” ئه‌و سنوورانه‌ی كه به كالاكان ناگیرێنهوه، ئێستا به تانگهكان ده‌كرێنه‌وه”.
سۆسیال دیمۆكراته‌كانی ئاڵمان، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشتیان له هه‌موو سۆننهتێكی شۆڕشگێڕانه‌ی حیزبی “ماركس و ئێنگێڵیس” و دواتر “بێبێل، لیبكنێشت و ڕۆزا لۆگزامبۆرگ” كرد و خه‌یانه‌تیان به‌م ڕێبازه كردبوو، له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا دیفاعیان له پاراستنی خاك و وه‌ته‌نی ئاڵمان كرد و ده‌نگیان به بوودجه‌ی جه‌نگی دا. وه‌زیری به‌رپرسی ناوچه داگیركراوه‌كان و ئه‌ندامی حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی ئاڵمان له ٢٤ی ژۆئیهنی ١٩٣٠دا ڕایگه‌یاند كه “ئامانجی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان له بووار نیزامی و ئابووری ئه‌وه‌یه كه وڵاتی ئاڵمان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ باروودۆخی ئاسایی و بیكاته‌وه به زلهێزێكی ئۆرووپایی“. به ڕه‌سمیه‌ت ناسینی كۆماری له‌هێستان كه له ساڵی ١٩١٨دا دامه‌زرابوو، یه‌كێك له خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنی “وێرسای” بوو و به‌م جۆره نفووزی سیاسی و ئابووری ئاڵمان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه سنووردار ببوو. له ڕێكه‌وتی ١٩ی سێپتامبری ١٩٢٢ فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شی ئاڵمان له نووسراوه‌یه‌كدا هۆشداری دا كه “بوونی له‌هێستان ئیتر تهحهمۆل ناكرێت و له‌گه‌ڵ بارودۆخی ژیانی ئاڵمانیه‌كان بێگانه‌یه، پێویسته له ناو بچێت و له ناویش ده‌چێت“. به هاتنه سه‌ركاری هیتلێر له ساڵی ١٩٣٣، هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی وا له ساڵه‌كانی ئه‌وه‌ڵی ده‌یه‌ی بیسته‌وه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه زنجیره‌كانی ڕێكه‌وتنی “وێرسای” بوون، به هێزتر له جاران ده‌ركه‌وتن. هێتلێر له كتێبی “خه‌باتی من” كه له ساڵی ١٩٢٥ بڵاوكرایه‌وه باس له چه‌ندین ناوچه‌ی نوێ ده‌كات كه به‌شێكیان له ڕووسیه و به‌شێكی دیكه‌شیان له ده‌ورووبه‌ری وڵاتانی “بالتیك“ن. هیتلێر هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگه‌كانی گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵات، هه‌موو به‌رنامه‌كانی خۆی به هاوئاهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی ئه‌رته‌شی ئاڵمان ئاشكرا كرد. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌هێزكردنی وڵاتی ئاڵمان له بووار نیزامییه‌وه جێگه و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو. به باوه‌ڕی هیتلێر پێویست بوو پرۆژه‌ی به‌هێزكردنی نیزامی هه‌رچی زووتر جێبه‌جێ بكرێت و ده‌ستبكات به داگیركردنی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات. هه‌ر له‌م ساڵه دابوو كه ئاڵمان له ڕێكه‌وتنی “كه‌م كردنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵ” و “كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یی” كه دواتر بوو به “ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان“، هاته ده‌ره‌وه. ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به‌دوای گه‌ڵاڵه كردنی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك بوو تا بتووانێ له‌م كه‌ناڵه‌وه لایه‌نه یه‌كگرتووه‌كانی دژبه خۆی لێكبڵاوكات. بۆ نموونه واژۆ كردنی ڕێكه‌وتنی ئاشتی و ده‌ستدرێژی نه‌كردن بۆ سه‌ر له‌هێستان له خزمه‌ت ئاماده‌كردن و ساز كردنی لایه‌نێكی یه‌كگرتوو له دژی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تدا بوو. ده‌وڵه‌تی له‌هێستان ئه‌م ڕێكهوتننامهیهی وه‌ك جۆرێك له هاوسه‌نگی و ئه‌منیه‌ت به ئه‌ژمار دێنا به‌ڵام بۆ ئاڵمان ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی گرینگ، سازكردنی به‌ستێنێك بوو بۆ پێشێلكردنی ڕێكه‌وتنی “وێرسای“. سه‌ربازگیری و هێرش بۆسه‌ر ناوچه مه‌ده‌نیه‌كانی نێوان ئاڵمان و فه‌ڕانسه و دواتر په‌یوه‌ست بوونی ئۆتریش و هه‌روه‌ها چالاكی هاوبه‌شی ئاڵمان و له‌هێستان بۆ داگیركردنی به‌شێك له چێك و سلاواكی، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی هیتلێر بوون. بۆ ستراتێژیسیهنهكانی ماشێنی جه‌نگیی ئاڵمان، له‌هێستان وه‌ك ده‌ست نیشانده‌ی ئاڵمان، قوربانی بێ زمانی ئه‌م سیاسه‌ته داگیركارانه‌یه بوو. ته‌بلیغاتی دژه كۆمۆنیستی و ده‌ربڕینی بێزاری له یه‌هوودیه‌كان وه‌ك خۆراكی ئیدێئۆلۆژیكی ئه‌م ده‌ست درێژیه به‌كار هێندرا. “گورینگ” كه‌سایه‌تی دووهه‌می ده‌زگای ئیداریی نازییه‌كان له ئووتی ١٩٣٨ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ناردراوی له‌هێستان وتی : “دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی چێك و سلاواكی، ئێستا كێشه‌ی ڕووسیه هاتووه‌ته ئاراوه”. به باوه‌ڕی گورینگ ئاڵمان له شه‌ڕی هاوبه‌ش له دژی ڕووسیه‌دا، كۆمۆنیسته‌كان نابوود ده‌كات و لههێستانیش ده‌تووانێ به‌شێك له ڕووسیه له‌وانه له ئۆكراین به به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بگات. له ساڵی ١٩٣٨ ده‌وڵه‌تی ئاڵمان گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ٨ ماده‌یی دایه ده‌وڵه‌تی له‌هێستان و به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه شاری “دانسیك” ده‌درایه ئاڵمان و هێڵی ئاسنی سه‌راسه‌ری له سنووری ئاڵمانه‌وه بۆ سنووری ڕووسیه لێده‌درا. به ڕه‌د كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن لههێستانهوه كه شتێك نه‌بوو جگه له له‌ده‌ست چوونی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته، ته‌بلیغات له‌دژی له‌هێستان ده‌ستیپێكرد و بۆ هێرش كردن بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته زه‌مینه سازی كرا. به پێی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان هێرشه‌كه ده‌بووایه “به خێرایی ڕووی دابایه و ده‌وڵه‌تی له‌هێستان له ساته‌كانی ده‌ستپێكی شه‌ره‌كه‌دا ڕووخابایه و وڵاتانی ئۆرووپایی ده‌رفه‌تی دیفاع و دژهكردهوهیان نه‌بووایه”. به‌مجۆره له ئه‌وه‌ڵی سێپتامبری ١٩٣٩ شه‌یپووری وه‌حشیانه‌ترین شه‌ڕی جیهانی لێدرا و ئاگری ئه‌م شه‌ڕه زیاتر له ٦٠ وڵاتی گرته‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم و شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بێ گومان ڕه‌شترین ساته‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تییه. به‌ڵام تراژێدیی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت ده‌یه له‌م كاره‌ساته، بۆ جارێكی دیكه ئاڵای فاشیزم به ده‌ست چه‌ند هێزێكی نوێوه دووباره ههڵكراوهتهوه. ئه‌م هێزانه كرده‌وه و ڕه‌وشتی نازیهكانیان چ قه‌بووڵ بێت یان نا، له كرده‌وه‌دا جیاوازیه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ فاشیسته‌كان نییه. گرینگ نیه كه ئه‌م ئاڵایه به ده‌ست كێ و له كام شوێنی دونیا به‌رز ده‌كرێته‌وه. ترامپ له ئه‌مریكا بێت یان داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جووخهی مه‌رگی كۆماری ئیسلامی بێت یان سڕینه‌وه‌ی قه‌ومی له توركییه و فه‌له‌ستین، حیزبی ئاڵتێرناتیو له ئاڵمان و یان حیزبی “جێیههی میللی” له فه‌ڕانسه. بێ گومان هه‌موویان له خاڵێك دا هاوبه‌شن و ئه‌ویش به‌ربه‌ریه‌ت و وهحشیگهریهكه كه له دژی مرۆڤی پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆ به كاری ده‌هێنن.