ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپیه‌ن له به‌رامبه‌ر بینای ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانه‌وه پاره‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و به هه‌ڵگرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌رۆكی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان بوون. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپیه‌ن بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتووانیوه پاره‌كانیان وه‌رگرنه‌وه یان سه‌رمایه‌كان زه‌مانه‌ت بكه‌ن.