ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان كۆمه‌ڵێك له كڕیارانی ئۆتۆمبێلی كه پێشتر ناویان له سه‌نعه‌ت خۆدروی ئازه‌ربایجان، “ئازویكۆ” نووسی بوو، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و ته‌جاره‌ت له تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كڕیارانی ناڕازی له ئاست گرانی قیمه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراو، ڕاده‌ست نه‌كرانی ئۆتۆمبێله‌كان و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و ته‌جاره‌تی ڕژیم له تاران ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانیان بوون.