به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له ڕۆژئاوای تێگزاس، لانیكه‌م ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پۆلیسی تێگزاس ڕایگه‌یاندووه كه هێرشبه‌ره‌كه له‌ناو ماشێنێكهوه به‌ره‌و خه‌ڵكی ئاسایی ده‌ستی كردووه به ته‌قه كردن و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، ئه‌م ڕووداوه ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی مانگی ئووت له مه‌ودای دوو شاری “ئۆدیسه و مێدلهند” له ڕۆژئاوای ئه‌یاله‌تی تێگزاس ڕوویداوه.