کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مووشه‌كی ئه‌مریكا بۆسه‌ر پێگه‌ی ئه‌لقاعێده‌ له‌ ئێدله‌ب

حمله موشکی آمریکا به مقر القاعده در ادلب سوری3

حمله موشکی آمریکا به مقر القاعده در ادلب سوری3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ئه‌نجامی هێرشی مووشه‌كی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لقاعێده‌ له‌ ئێدله‌ب، لانیكه‌م ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی ژۆریش برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ستادی فه‌رمانده‌یی ئه‌ڕته‌شی ئه‌مریكا ئامانج له‌م هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی كه‌سانێك ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رپرس بوون له‌ هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌مریكایی، هاوپه‌یمانانی ئه‌م وڵاته‌ و كوشتنی كه‌سانی مه‌ده‌نی بێ تاوان‌. شایانی باسه‌، ئه‌م هێرشه‌ چه‌ند كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ ڕووی داوه‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوورییه‌ و ڕووسییه‌ باسیان له‌ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س له‌ ئێدله‌ب كردبوو.