ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، هاوكات لەگەڵ بڕیاری رۆژی چوارشه‌ممه‌ی بۆریس جانسۆن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا سەبارەت بەهەڵپەساردنی پەرلەمانی وڵاته‌كه‌ی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری له‌نده‌ن هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بیانی سه‌رۆك وه‌زیری به وتنی دروشمی “كووده‌تا ڕابگڕن و له دیمۆكراسی پشتیوانی بكه‌ن” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. بڕیارەكەی جانسۆن سەبارەت بەهەڵپەساردنی پەرلەمانی بریتانیا مایەی ناڕەزایی بەرهەڵستكارانی “بریگزیت”ه كە بەبی رێككەوتن لەگەڵ یەكێتیی ئۆرووپا، لەیەكێتییەكە بێتەدەرهوه. ناڕازییان به هەڵپەساردنی پەرلەمانی بریتانیا ده‌ڵێن كه نوێنەرانی پەرلەمان به‌م كاره نەیانتوانیوه لەمبارەیەوە بڕیاری پێویست بدەن و به‌وته‌ی ئه‌وان بەبێ رەزامەندی پەرلەمان، بریتانیا ناتوانێ لە مانگی ئەكتۆبەری داهاتودا لە یەكێتیی ئۆرووپا بێتەدەر.