جلیقه زه‌رده‌كان ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ ٤٢مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریس و شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌رانسه به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه خۆپیشاندانی جلیقه زه‌رده‌كان له ناوه‌ڕاست مانگی نۆوامبری ساڵی ڕابردوو له فه‌ڕانسه له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی باج له‌سه‌ر وزه ده‌ستی پێكرد و دواتر خۆپیشاندانه‌كانی ڕواڵه‌تی دژه ده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت له‌دژی ئێمانۆئێل مهكرۆنی به‌خۆیه‌وه گرت. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌رده‌وام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه.