سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ڕووسییه ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان به خۆپیشاندان له شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی شاری مسكۆ خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی “هه‌ڵبژاردنی ئازاد” بۆ شورای قانوون دانانی له‌م شاره كه له ڕێكه‌وتی ٨ی مانگی سێپتا‌مبر به‌ڕێوه‌ده‌چێت بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو هاتنه سه‌ر شه‌قام و له ڕێگه‌ی شوعار دان و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نوسراوه و پلاكارد خوازیاری ئه‌وه بوون كه هێزه ئۆپوزیسیونهكانیش كه تا ئێستا له كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا مه‌نع كرابوون، به‌شداری هه‌ڵبژاردن بن. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری ئه‌وه بوون كه ده‌ستگیر كراوه‌كانی ناڕازیی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته ئازاد بكرێن.