له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكار له دوو ڕووداوی جیاجیا له كامیاران و “ئه‌شره‌فیه”ی گیڵان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نیی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕووداوی یه‌كه‌مدا ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خه‌رمانان، کرێکارێک بە ناوی “محەممەد نەبی مارابی”، خەڵکی گوندی “کۆریەرەی نسار”، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارەدا، بەهۆی بەربوونەوە لە داربەست، گیانی لەدەست دا. له ڕووداوی دووهه‌مدا كرێكارێكی دیكه له كاتی گۆڕینی شیروانی ئاپارتمانێكی سێ ته‌به‌قه له ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه گیانی له‌ه‌ده‌ستدا.