ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چالاكانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی له هۆنگ كۆنگ ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی خه‌رمانان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
پولیسی هۆنگ كۆنگ، به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر چه‌شنه كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان له لایه‌ن ناڕازییان له ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانانی قه‌ده‌غه‌ی ڕاگه‌یاندبوو. چه‌ند ساعه‌تێك به دوای ئهوهێكه پۆلیسی هۆنگ كۆنگ بڕیاری قه‌ده‌غه كردنی دابوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چالاكانی به‌ناوبانگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.