سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، باجی گومرگی زیاتر بەڕێژەی ١٥ لهسهد دەخاتە سەر کەلوپەلە هاوردەکانی چین و لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی خهرمانان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکردووە، ئەو کەلوپەلانەش ماددە خۆراکییەکان، جلوبەرگ و کەلوپەلی ناوماڵ دەگرنەوە و قەبارەی باجەکانیش بە ملیاردها دۆلار مەزەندە کراوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا زیاتر لە ١٣ لهسهدی کۆمپانیاکانی ئامریکا خاکی چین جێدەهێڵن. ماوەی نزیکەی ساڵێکە هەردوو وڵات شەڕی بازرگانیان دژ بەیەکتر دەستپێکردووە و ملیاردها دۆلار باجی گومرگیان لەسەر کەلوپەلەکانی یەکتر داناوە.