کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی دژبه‌ بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی په‌رله‌مانی بریتانیا

ناڕه‌زایه‌تیی دژبه‌ بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی

ناڕه‌زایه‌تیی دژبه‌ بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی

هاوكات لەگەڵ بڕیاری رۆژی چوارشه‌ممه‌ی بۆریس جانسۆن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا سەبارەت بەهەڵپەساردنی پەرلەمانی وڵاته‌كه‌ی، زیاتر لەیەك ملیۆن كەس لەڕێگەی واژۆ كردنی یاداشتێكەوە ناڕەزاییان بەرامبەر بەو بڕیارە دەربڕی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیارەكەی جانسۆن سەبارەت بەهەڵپەساردنی پەرلەمانی بریتانیا مایەی ناڕەزایی بەرهەڵستكارانی “بریگزیت”ه‌ كە بەبی رێككەوتن لەگەڵ یەكێتیی ئۆرووپا، لەیەكێتییەكە بێتەدەره‌وه‌. ناڕازییان به‌ هەڵپەساردنی پەرلەمانی بریتانیا ده‌ڵێن كه‌ نوێنەرانی پەرلەمان به‌م كاره‌ نەیانتوانیوه‌ لەمبارەیەوە بڕیاری پێویست بدەن‌ و به‌وته‌ی ئه‌وان بەبێ‌ رەزامەندی پەرلەمان، بریتانیا ناتوانێ لە مانگی ئەكتۆبەری داهاتودا لە یەكێتیی ئۆرووپا بێتەدەر. هاوكات جێرمی كۆربین، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی بریتانیا رایگەیاندووه‌، “هەڵپەساردنی پەرلەمان، قابیلی قبوڵ كردن نییە” و ناوبراو سەرۆك وەزیرانی بە”زەوتكردنی دێمۆكراسی” تۆمەتبار كردووه‌.