ڕه‌زا مۆعینی، به‌رپرسی ئۆفیسی ئێران و ئه‌فغانستانی ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی نوێی بانگ كردنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی به تایبه‌ت ڕۆژنامه‌وانانی ژن بۆ دادگا هوشداری دا و ڕایگه‌یاند كه ئه‌م وڵاته بۆته گه‌وره‌ترین زیندانی جیهان بۆ ڕاگه‌یاندكارانی ژن.
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك له زاری مۆعینییه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه “ئێران به‌ر له‌مه یه‌كێك بووه له ٥ زیندانی گه‌وره‌ی جیهان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان.” به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ١٠ ڕۆژنامه‌نووسی ژن له‌وانه، “نووشین جه‌عفه‌ری” وێنه‌گری سینه‌ما و شانۆ، “مه‌رزییه ئه‌میری” ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق، “عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی و ساناز ئه‌ڵڵایاری” له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری گام، “فه‌ره‌نگیس مه‌زڵووم”، “هێنگامه شه‌هیدی” ڕۆژنامه‌نووس، “سپیده مۆرادی، ئاویشا جه‌لاله‌دین و شیما ئینتساری” سێ هاوكاری ماڵپه‌ڕی مه‌جزووبانی نوور و “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” ڕۆژنامه‌نووس و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ له ئێران زیندانی كراون.