کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داواكاری بۆ هه‌ڵپاساردنی په‌رله‌مانی بریتانیا

داواكاری بۆ هه‌ڵپاساردنی په‌رله‌مانی

داواكاری بۆ هه‌ڵپاساردنی په‌رله‌مانیسەرۆک وەزیرانی بریتانیا داوای لە شاژن كرد كه‌ کارەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ هەڵپەسێرێت.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “بۆریس جانسۆن”، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەگەڵ  شاژنە ئێلیزابێت کۆبووەتەوە و داوای لێکردوە رەزامەندی دەربڕێت بۆ راگرتن و هەڵپەساردنی کارەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی ئاسانتر لە یەکێتی ئۆرووپا جیا بێته‌وه‌. هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، داواکارییه‌كه‌ی جانسۆن لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی دژی چونە دەرەوە لە یەکێتیی ئۆرووپا لە پەرلەمانی بریتانیا بەهێزبوون و دەتوانن ببنە کێشەی سەرەکەی بۆ جیانەبونەوەی وڵاتەکەیان لە یه‌كێتی ئۆرووپا. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پێشتر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی حەوت وڵاتە پیشەسازیی جیهان ناسراو به‌ “جی7” رایگەیاندبوو: لەهەر بارودۆخێکدا بێت وڵاتەکەی تا دو مانگی دیکە بە تەواوەتی لە یەکێتی ئۆرووپا جیا دەبێتەوە.