نزیكه‌ی ١٦ هه‌زار و ٤٢٣ كه‌س له‌و په‌ناخوازانه‌ی كه چوونه‌ته ئیستانبۆل له لیستی ئه‌و كه‌سانه قه‌راریان گرتووه كه ته‌نیا به شێوه‌ی كاتی مافی نیشته‌جێ بوونیان وه‌رگرتووه و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
ده‌وڵه‌تی توركییه ڕایگه‌یاندووه سه‌رجه‌م ٢١ هه‌زار په‌ناخواز كه چوونه‌ته ئیستانبۆل به‌م زووانه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان. ده‌وڵه‌تی توركییه به دانی مافی نیشته‌جێ بوونی كاتی به‌و په‌ناخوازانه، ته‌نیا گهڕاندنهوهكهیان خستووه‌ته كاتێكی دواتر یاخود جارێ ڕایگرتووه. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیاره بهگهڕێندرێنهوه بۆ وڵاته‌كانیان، هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی، عێراقی و سوورین.