ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “هێپكۆ”ی ئه‌راك بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی بارودۆخی شیركه‌ت و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه، بۆ چه‌ند كاتژمێر ڕێگای ئاسنی شوماڵ بۆ جنووبیان داخست.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له ساڵی ٩٨ و هه‌روه‌ها به‌دوای سیاسه‌تی سپاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌منییه‌تی شوغڵیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ده‌شڵێن، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، كارفه‌رما به بیانووی نه‌بوونی كار، ئه‌وانی به بێ حقووق ناردووه‌ته‌ه‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری. كرێكارانی شیركه‌تی “هێپكۆ”ی ئه‌راك ڕایانگه‌یاندووه كه پاش تێپه‌ڕبوونی ٥ مانگ به‌سه‌ر ساڵی تازه، ته‌نیا حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگیان به ته‌واوی پێدراوه.