ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانان، مۆعه‌لیمانی خانه‌نشین كراوی شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و یه‌زد، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “ئێمه خه‌ڵكی ئێران ژیانێكی دژوار و ژێر هێڵی هه‌ژاریمان هه‌ڵنه‌بژاردووه”، “ئێوه ئه‌و ژیانه پڕ له دڵه‌ڕاوكێ و دژواره‌تان به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاندووه” له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوه‌زرانیان و هه‌روه‌ها له خواره‌وه بوونی ئاستی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان هه‌روه‌ها به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نووسراوه له‌وانه، “به‌رپرسی بێ لیاقه‌ت، ئێستعفا ئێستعفا”، “ژیانی باش مافی بنه‌ڕه‌تی ئێمه‌یه” و “پێویستی سه‌ره‌كی ئێمه له‌م كاته‌دا دابین بوونی گوزه‌ران و ده‌رمانه”، خوازیاری ئازادكردنی سه‌رجه‌م مۆعه‌لیمانی به‌ندكراو بوون.